کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسبلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لەسێدارە دران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٠ بەندکراوە بە ناوەکانی “سەجاد شرازی، فەرشاد سەفەری، مەحموود تالبی، حسێن حساری، لوتفوڵڵا ئەحمەدوەند، فەرامەرز باغەبانی، حامد ئیمامی، محەممەدعەلی کەفاشی، سالح زەیت ئابادی و موراد زەیت ئابادی”، بە تۆمەتەکانی “کەشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان”، لە زیندانەکانی “بروجرد، مەشهەد، کەرەج، سمنان و ئیسفەهان”، لەسێدارە دراون.