بە پێی ڕاپۆرتەکان، “میر محەممەدرەزا مووەحد، یوسف سەلەحشور و جەمشید مەولایی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، میر محەممەدرەزا مووەحد هاووڵاتیی خەڵکی شاری تەورێز، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی تەورێز کراوە. ناوبراو ساڵی 1402ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و ئەندامەتی گرووپە دژ بەرەکانی ڕژیم” حوکمی 6 ساڵ و 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە لایەکی دیکەوە، یوسف سەلەحشور رێککەوتی 3ی گەلاوێژی ساڵی 1400ی هەتاوی دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیەەوە حوکمی 1 ساڵ زیندان و 2 ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو لە رۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندی تەورێز کرا. هەروەها جەمشید مەولایی، یەکێک لە خزمەکانی کیان پیر فەلەک لە شاری ئیزە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژەوە دەستبەسەر و سەرەرای بەدواداچوونەوەی بنەمالەی و تێپەربوونی چەندین رۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەردەستدا نیە.
