کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان 2 2 1

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشداربووانی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە، لە ٦١ زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، درێژەیان بە مانگرتن لە خواردن دا.

بەشداربووانی هەڵمەتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارە جیاوازەکان دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی بەرچاو لەسێدارەدانی هاووڵاتیانیان بەرزتر کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. شایانی باسە کە بەندکراوانی مانگرتوو جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیا، هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان و هەروەها ئازادی دەستبەجێ و بەبێ مەرجی هەموو بەندکراوانی سیاسی، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.