رۆژی ڕابردوو، هاکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشی سایبرییان کردە سەر وێستگەیەکی کارەبا لە بریتانیا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هێرشە هاوکات بووە لەگەڵ چەندین پەڵاماری سایبری بۆسەر ژێرخانە ئاوییەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکەی ئۆرووپایی. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بە هۆی ئەو هێرشە نزیک بە 4 تا 5 رۆژ وێستگەکە لە کارخراوە، بەڵام نەیتوانیوە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەو وڵاتە و دابین کردنی کارەبا لە بریتانیا هەبێت
