کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ماکۆ و کەرەج

لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی ماکۆ و کەرەج 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی کورد و یەک هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ئەلبورز لە زیندانەکانی ماکۆ و کەرەج لە سێدارە دراون.

یەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەردەلان سەبزی، خەڵکی شارستانی ماکۆ کە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو، رۆژی ڕابردوو حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە جێبەجێ کرا. هەروەها دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەجاد شیرازی خەڵکی کرماشان و فەرشاد سەفەری کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هەمان تۆمەت حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە ئەنجامداحوکمی سەجاد شیرازی رێککەوتی 3ی گوڵان و فەرشاد سەفەری رۆژی 28ی گەڵاوێژ، لە زێندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.