ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، مورتەزا داموور” تەمەن ٧٠ ساڵ و لە ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی هەمەدان کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناوبراو باوکی “وەحید داموور” لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوییە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەو باوکە دادخوازە بە هۆی بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە و پاش لێپرسینەوە لە گرتوخانەکانی ئێتڵاعاتی ڕژیم، ڕێکەوتی ٢٦ گەلاوێژ، بۆ زیندانی هەمەدان ڕاگوێزراوە.