به وته‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی “ڕزگار به‌یگزاده بابامیری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان، ئه‌و هه‌ڵسووراوه سیاسییه به بۆنه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، به تۆمه‌تی ده‌رمانی بریندارانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی باره‌ها له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندان.