له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار، هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌و شاره به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئازیزه‌کانیان له میدیاکان كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه له ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت.