ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری مه‌راسمی مێژوویی بێڵندانه له گوندی ههلوێ بوون.
لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵکانێکی زۆر بە جلوبەرگی کوردی و جۆش و خرۆشەوە به‌شداری داگیرسانی ئاگر، شانۆ، خوێندنه‌وه‌ی شێعر، هه‌ڵپه‌ڕكێ و گوڕانی بوون. “مه‌راسیمی بێڵندانە” بۆ نەمانی سەرماوسۆڵە و قاتوقڕی بەڕێوە دەچێت و خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا مزگێنیی هاتنی بەهار و نەمانی ستەم و زۆرداری بە یەک ئەدەن. مێژووی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ ٥ تاكوو ٦ هەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و کۆتایی چلەی یەکەمی زستانی هەموو ساڵێک خه‌ڵكی كورد هاتنی به‌هاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تارێكی و سه‌رماوسۆڵه جێژن ده‌گرن.