به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ماوه‌ی به‌ندكرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی قوروه به ناوی زاهد خالدیانی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی دیكه درێژ كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٤ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ و یه‌ك ڕۆژی به‌دوای مانگرتنی شكۆمه‌ندی بازاڕیانی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، زاهد خالدیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، نه‌سیم وه‌كیلی هاوژینی ئه‌و كاسبكاره بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی قوروه بانگهێشت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت لێپرسینهوهوی لێ كراوه.