ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده، باوكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ئازادی له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی بۆكان به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.