به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاری بۆكان له ئاست گرانی له ڕاده‌به‌دری كرێ خانوو وه زاڵه هاتوون و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ خانوو ده‌كه‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌هۆی زیادكردنی باج له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كان، كرێ خانوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری گوشاری بۆ چینی هه‌ژار و كرێكار هێناوه و زۆربه‌ی داهاتی خێزانه‌كان بۆ كرێ خانوو سه‌رف ده‌كرێت. ڕۆژی ڕابردووش نوێنه‌ری بۆكان له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رده‌وامی داهاتی بنه‌ماڵه‌كان، كرێ خانوو و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌عیشه‌تی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا و كارگه بچووكه‌كانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناباته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵكوو زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی داڕمانی ئابووری له ناوچه‌كه و به گشتی وڵات لێ داوه.