کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی، موخابرات، ته‌ئمین ئیجتیماعی و پزشكی كرماشان، له‌ به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی، نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازیان به‌ هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی بۆ كرێكران و موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو”، خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوون.