ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی “مه‌هیار سه‌فه‌ری” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی گوندی “زیویه”ی سه‌ر به شاری كامیاران به‌ڕێوه‌چوو.
“مه‌هیار سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و له سه‌رمادا گیانی به‌خت ئه‌كات. ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پاش سێ ڕۆژ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌بیندرێت. ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ناوبراو به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له ئاوایی “زیویه”، سه‌ر به شارستانی كامیاران به‌ڕێوه‌چوو.