ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی کوردانی دانیشتووی شاری له‌نده‌ن دژ به له سێداره‌دانی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رده‌م باڵیۆز خانه‌ی ڕژیم له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردی پڵاكارد ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد ده‌ستێوه‌ردان له دۆخی نایاسایی له سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.