له ڕۆژانی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سرووش نوربه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” و “بێهروز فه‌یزی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سرووش نوربه‌خش” خوێنده‌كاری زانكۆی هونه‌ری تارانه و دوای بانگهێشتی له ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه به ناوی “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” خه‌ڵكی شاری دێولان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كرا و دوای لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی له به‌رده‌ستدا نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه “بێهروز فه‌یزی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به بۆنه‌ی دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه له نیگه‌رانیدان و تا ئێستا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كی بێ ئاكام ماوه.