یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا له كامیاران به ناوی “فه‌رزاد مه‌ردووخی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، سه‌ره‌ڕای ٤٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، له ڕڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو كه دوایی به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. فه‌رزاد جارێكی دیكه له شاری بانه. له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٤٥ ڕۆژه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوای لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی بانه ڕایانگواست.