ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئیتحادییه‌ی تاكسیڕانانی شاری بۆكان شۆفیر تاكسیه‌كانی بانگهێشت و داوایان لێ کردون به‌شداری چالاکانه‌یان له رێ و ره‌سمی ٢٢ی رێبه‌ندان هه‌بێت.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئیتحادییه‌ی تاكسیڕانانی بۆكان، هه‌ڕه‌شه‌یان له شۆفێران كردووه كه له ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنیان له ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، كارتی شارییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرێت. جێگای ئاماژه‌یه، كۆماری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه له ڕێوه‌ڕه‌سمی حكوومه‌تی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ترسی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی له دڵدایه و ده‌یه‌وێت به هه‌ڕه‌شه و ترساندن خه‌ڵك ناچار به به‌شداری له ڕێپێوانه‌كه‌دا بكات.