به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و شنۆ له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ ئاخره‌تی” و “جه‌لیل محه‌ممه‌دی”، به توندوتیژی و بێڕێزیه‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنیان له به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها هاووڵاتیێك به ناوی “جه‌لال بایزیدی” تاهمهن ٣٥ ساڵ، خه‌ڵكی شاری شنۆ و دانیشتووی پیرانشار، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له نیگه‌رانیدان. شایانی باسه مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵدا، لانیكه‌م ١٠٨ هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه هێشتا هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له به‌رده‌ستدا نییه.