زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییان ناردووه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و ئازادی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی ئازادی په‌خشان عه‌زیزی، تا ئێستا زیاتر له ٤١٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به واژۆكردنی نامه‌یه‌ك، جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕاگرتنی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام كردووه. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه وێڕای ئاماژه‌پێدان به چالاكییه مدهنییهكانی په‌خشان عه‌زیزی، شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران و دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، ڕاگرتنی سزای ئێعدام به گشتی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.