ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌دوای شۆڕشی ژینا ٤٧ موعه‌لیم له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا سزا دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌شێك له موعه‌لیمان له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، دێولان، سه‌وڵاوا، زیویه و مه‌ریوان به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، ژماره‌یه‌ك ناچار به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كراون، كۆمه‌ڵێك موعه‌لیم له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بێبه‌ش و چه‌ند مامۆستای زه‌حمه‌تكێش زیندانی و پله‌یان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی دا كه‌م كراوه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی ڕژیم له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێش، خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و جێبه‌جێكردنی داخوازییه ڕه‌واكانیان بوو.