ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، موعه‌لیمانی ناوچه‌ی شاره‌زوور له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا پشتیوانی خۆیان له مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی دووپات كرده‌وه.
موعه‌لیمانی به‌شدار له‌و چالاكییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌تی ئابووری و شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه، سه‌باره‌ت به دواخستنی مووچه‌ی مامۆستایان و سازبوونی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان هۆشداریان دا. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه وێڕای پاڵپشتی موعه‌لیمانی مانگرتووه، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.