زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد كه ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات له نامه‌یه‌كدا وێڕای پاڵپشتی له په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و به‌ندكراوانی سیاسی دیكه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بوو.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا كه بۆ ڕێكخراوكانی مافی مرۆڤیش نێردراوه ڕوو له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی وتراوه، چۆن توانیت خۆشه‌ویستی و سۆزی دایك و باوكێك بۆ هاوچه‌شنی خۆی له‌به‌رچاو نه‌گری؟ ویژدان و مرۆڤایه‌تی خۆت له به‌رانبه‌ر چی تا فرۆشت؟ مافی ژیان و نه‌فه‌س كێشانی خه‌ڵكت له‌گه‌ڵ چی دا مامه‌ڵه كرد؟ چۆن توانیت هیوای گه‌لێك بكوژی؟ ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نییه ژیان له خه‌ڵك بستێنن، نیگه‌رانم له داهاتوو چونكه هه‌موو ڕێگایه‌كتان به‌سه‌ر خۆتان داخستووه و ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌تان نییه. هه‌ر چه‌ند ئێمه حه‌ز به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هاوشێوه‌ی ئێوه ناكه‌ین، به‌ڵام په‌تی سێداره‌تان قژی دایكانی جه‌رگ سووتاوه و ڕۆژێك به‌رۆكتان ده‌گرێت. په‌خشان و وریشه‌ی خۆشه‌ویست، پێشتر ئێوه به قه‌ڵه‌می ده‌ستانه‌وه دژ به سزای سێداره‌ی من و هاوڕێكانم نووسراوه‌تان بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆتان به ئێعدام مه‌حكووم كراون. په‌شۆكاوم له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خه‌ڵاتی مرۆڤایه‌تی به سووكایه‌تی و سێداره ئه‌داته‌وه. دڵم گیراوه له‌و وڵاته‌ی كه جه‌ماوه‌ری له مافی ئازادی، بیركردنه‌وه و ژیان بێبه‌ری ده‌كات. حوكمی ئێعدام به هه‌موو هێز و توانامه‌وه شه‌رمه‌زار و داوا له هه‌موو ژنان، ئازادیخوازان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌م له به‌رانبه‌ر سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام هه‌ڵوێست بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به ئاسانی له سێداره بدرێن.