یه‌كێتی سه‌راسه‌ری كرێكارانی هوله‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، له نامه‌یه‌ك دا كه بۆ پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ڕژیمیان ناردووه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون.
یه‌كێتی سه‌راسه‌ری كرێكارانی هوله‌ند له نامه‌كه‌ی دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به به‌شێك له ستراتێژی كۆماری ئیسلامی بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك پاش شۆڕشی ژینا ناو برد و داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كرد، به زووترین كات ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به چالاكییه مرۆییهكای په‌خشان خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.