ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، پۆلیسی پاکستان هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی خەڵکی بەلووچ لە ئەیالەتی کراچی و بە توندوتیژیەوە چەند کەسی دەستبەسەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، سێ ژن و پیاوێکی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كگرتوویی به‌لووچ كه ڕێكخری ئه‌و چالاكییه بوون بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی پۆلیسی كه‌راچی ڕاگوێزراون. ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “سمی دین به‌لووچ”، “فه‌وزییه به‌لووچ”، “ئامینه به‌لووچ” و “لالا وه‌هاب به‌لووچ”. به پێی دوایین زانیاریی، چالاكی ژن پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراون به‌ڵام چاره‌نووسی پیاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.