کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ مورته‌زا نێعمه‌تی له‌ ئاودانان

سازكردنی په‌روه‌نده‌ بۆ مورته‌زا نێعمه‌تی له‌ ئاودانان 1

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئاودانان له‌ پارێزگای ئیلام، به‌ بیانووی نووسینی كتێبی “جۆگرافیای شه‌خسی”، دۆسییه‌ی نوێی دژی مورته‌زا نێعمه‌تی تۆمار كردووه‌.

موته‌رزا نێعمه‌تی، چالاكی مه‌ده‌نی خۆشناو و ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی زانیاری زانكۆی ئه‌هواز كه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا دژ به‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵك، ده‌ستی له‌كار كێشابوو، له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئاودانان به‌ بیانووی نووسینی كتێبی “جوگرافیای شه‌خسی” له‌لایه‌ن ئه‌و توێژینه‌ره‌، دۆسیه‌ی تازه‌ی بۆ درووست كردووه‌.