ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، پاش دانووستانێكی سه‌خت ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ش حه‌فته‌یی له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس په‌سه‌ندكرا و به‌رپرسانی حه‌ماس هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ن.
شه‌وی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، خه‌ڵكی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شاییان ده‌ربڕی. له تل ئاویو بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی هه‌موو دیله‌كان بوون. به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ماوه‌ی شه‌ش حه‌فته دا ورده ورده له ناوه‌ندی غه‌زه ده‌كشێته‌وه و ده‌روازه‌ی سنووری فیلادلفی ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست خه‌ڵكی غه‌زه بگات. هاوكات حه‌ماس ٣٣ دیله‌ی ئیسڕائیلی ته‌مه‌ن ژێر ١٩ ساڵ، ژن و به‌ساڵاچوو ئازاد ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ٣٠ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان منداڵ بوون له بۆردوومانی گه‌ڕه‌كی شێخ ڕزوان له غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه.