کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٢ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٢ فه‌له‌ستینی له‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌كانی ده‌یربه‌لح و نه‌سیرات دوو خانووی كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ ٣٢ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.

هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل كه‌ له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ به‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ده‌دات و له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٢ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ په‌سه‌ندكردنی پێشنووسی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئاكامی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ڕوون نییه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ به‌ زوویی كۆتایی دێت.