کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا له‌ په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا له‌ په‌خشان عه‌زیزی

تۆڕی یه‌كگرتوویی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوون و پشتیوانی خۆیان له‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ئێمه ئه‌ندامانی تۆڕی یه‌كگرتووی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی، ده‌وڵه‌ته‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و داكۆكیكارانی مافی ژنان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی كه‌ ته‌نیا خزمه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌ هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵ بگرن. پابه‌ند بوونی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕووناكی به‌خشی كۆمه‌ڵگای جیهانی بووه‌، له‌سێداره‌دانی ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌ نادادپه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه‌ و چرای پێشكه‌وتن و یه‌كسانیخوازی له‌ ئێران ده‌كوژێنێته‌وه‌.