کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی قۆبرس له‌ ئاست سه‌فه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئیسڕائیل

ناڕه‌زایه‌تی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی قۆبرس له‌ ئاست سه‌فه‌ری سه‌رۆك

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی قۆبرس له‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئیسڕائیل بۆ ئه‌و وڵاته نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كرێكار له‌ به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك كۆماری دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌كانی ده‌وڵه‌تی قۆبرس له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل دا نیشان داوه‌. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی ژینۆسایدی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بوون.