کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی موخابارات له‌ شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان، ورمێ، كرماشان، بیجاڕ، ڕه‌شت، تاران، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، زه‌نجان، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشنیكراوان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و معیشه‌تیان بوون.