کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ چین

قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ چین 3

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، بوومه‌له‌رزیه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٧ پله‌ی ڕیشته‌ر له‌ ناوچه‌ی ته‌به‌تی چین ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٧ پله‌ی ڕیشته‌ر له‌ قووڵایی ده‌ كیلۆمتری زه‌وی له‌ ناوچه‌ی ته‌به‌ت ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه‌، ٩٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی چین، ڕێژه‌ی زیانه‌كانی زۆرن و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان بڕوانه‌ سه‌ره‌وه‌.