ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣، كه‌شاوه‌رزانی فه‌رانسه‌وی دژ به بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئێل ماكرۆن به ژیان و مه‌عیشه‌تیان خۆپێشاندانیان كرد.
پێشتر یه‌كێتی كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه داوای له هاوپیشه‌كانیان كردبوو بۆ ڕۆژی پێنجی ژانویه له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له شاری پاریس خۆپێشاندان بكه‌ن تاكوو نوێنه‌رانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كیشوه‌ر و وه‌زیری كه‌شاوه‌رزی كۆببنه‌وه. كه‌شاوه‌زرانی ناڕازی به دوای قه‌ده‌غه‌ی كۆبوونه‌وه له پاریس، ئۆتووبانی فه‌ڕانسه- ئێسپانیایان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی خوازیاری كه‌مكردنی باج، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێدانی كود و دیاریكردنی نرخی گونجاو بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان بوون.