کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

كوژران و برینداربوونی ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر

له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٦٨ فه‌له‌ستینی له‌ بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی حه‌ماسی له‌ ناوچه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستانه له‌ خان یوونس‌ كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ بۆردوومانی ئۆردووگای ئاواره‌كانی باكوور و باشووری غه‌زه‌، به‌ لانیكه‌م ٤٠ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه‌ و به‌ده‌یان فه‌له‌ستینی بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردوومانی ناوه‌ندی غه‌زه‌ زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.