ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی تی‌س له شاری ته‌عێزی یه‌مه‌ن، دژ به ده‌سه‌ڵاتی حووسیه‌كانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، شارومه‌ندانی یه‌مه‌نی له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و جه‌نایه‌تی حووسیه‌كان وه‌زاڵه هاتوون و داوای ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن. دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ده‌رمانی و په‌روه‌رده له‌لایه‌ن حووسیه‌كان، گه‌نده‌ڵی، محاكمه‌ی سه‌حرایی دژبه‌ره‌كان، بێكاری و دۆخی خراپی ئابووری، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاوردووه و داوای محاكمه‌ی تاوانباران ده‌كه‌ن.