ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له سوریه و غه‌زه كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له ئه‌نجامی بۆردوومانی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌رته‌شی پێشووی به‌شاری ئه‌سه‌د له نزیك شاری عه‌درا له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق، ٢٠ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی بۆردوومانی باكووری غه‌زه به لانیكه‌م ٣٠ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵی ئاواره بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها، ڕۆژی ڕابردوو، منداڵێكی كورپه‌ی فه‌له‌ستینی، به‌هۆی كه‌م خۆراكی و سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ست داوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له غه‌زه هۆشداریان به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.