به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، پاش ڕووخانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ته‌حریر ئه‌لشام له سووریه، ئاستی توندووتیژی له‌و وڵاته چووه‌ته سه‌ره‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان كه‌س له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته كوژراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، جیهادییه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ته‌حریری شام له شاره‌كانی لازقییه و ته‌رتووس ده‌ستیان كردووه به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری عه‌له‌وییه‌كان و وێڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیان دا، ده‌یان ژن و كچیان ڕفاندووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازان و كارمه‌ندانی ڕژیمی پێشوو له شاره‌كانی حۆمس، حه‌ما و دیمه‌شق تیرباران و له‌سێداره دراون. ڕۆژی ڕابردوو، سێ قازی له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار، تیرۆر كران و سه‌بازێكی ژن و ئه‌فسه‌رێكی ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن جیهادییه‌كانه‌وه كوژراون.