کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئامازۆن و ستارباكس له‌ ئه‌مریكا

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئامازۆن و ستارباكس له‌ ئه‌مریكا 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی ئامازۆن و ستارباكس له‌ ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆژانی كریسمه‌س دا كه‌ بازاڕه‌كان قه‌ره‌باڵغن ئه‌و مانگرتنه‌یان ده‌ست پێكردووه‌ و داوا ده‌كه‌ن مافی دامه‌زراندنی ئیتحادییه‌یان پێ بدرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌. پێشتر نوێنه‌رانی كرێكاران له‌ چه‌ند شاری ئه‌مریكا باسیان له‌ دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئامازۆن و ستارباكس كردبوو، به‌ڵام دانووستانه‌كانیان به‌ ئاكام نه‌گه‌یشت و كرێكاران مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.