له حاڵێكدا جیهان سه‌رقاڵی ڕووداوه‌كانی سووریایه، ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل له ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا ده‌یان فه‌له‌ستینی له باریكه‌ی غه‌زه كوشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له غه‌زه بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٣٥ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ قوڵای خاكی سووریه پێشڕه‌وی كردووه و ڕۆژی هه‌ینیش چه‌ند بنكه‌ی نیزامی ئه‌رته‌شی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه.