کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنوور له‌سه‌ر مه‌رگی ڕۆژنامه‌وانان

ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنوور له‌سه‌ر مه‌رگی ڕۆژنامه‌وانان

ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنوور له‌ ڕاپۆرتی ساڵانی خۆی دا ڕایگه‌یاند: به‌ لانیكه‌م ٥٤ ڕۆژنامه‌وان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی چالاكییه‌كانیان كوژراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ڕێژه‌ی ڕۆژنامه‌وانی قوربانی به‌ به‌راوه‌رد ساڵی ڕابردوو، له‌ سه‌دا ده‌ هه‌ڵكشاوه‌. نیوه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی كوژراو له‌ ناوچه‌ جه‌نگییه‌كان دا بوونه‌ته‌ قوربانی و غه‌زه‌ به‌ ١٦ قوریانی مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ ڕۆژنامه‌وانان تۆمار كراوه‌. له‌ دوای غه‌زه‌، پاكستان و به‌نگلادش زۆرترین ڕۆژنامه‌وانی قوربانیان تۆمار كردووه‌.