شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی گورجستانی بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری گورجستانی له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاگرتنی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئورووپا بۆ په‌یوه‌ست بوونی گورجستان به‌و ئیتحادیه بوون. له ماوی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به ده‌یان پۆلیس و خۆپێشانده‌ر له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی هه‌ر دوولا بریندار بوون.