ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی هوله‌ند له شاری خڕۆنینگن كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
ئێرانیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی وریشه مورادی، په‌خشان عهزیزیو تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران بوون. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پاڵپشتی له ژنانی ئێران بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی به یاسای عیفاف و حیجاب درێژه به سه‌ركوتی ژنانی كۆمه‌ڵگا بدات.