ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل دوو ناوچه‌یان له خان یووسن و ده‌روازه‌ی سنووری ڕه‌فه‌ح بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رتشه‌ی ئیسڕائیل وێڕای بۆردوومانی خان یوونس و ڕه‌فه‌ح، گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌یت لاهیا،جبالیا و به‌یت حانوونی به چڕی بۆردوومان كردوو و به‌رپرسانی گرووپ حه‌ماس ده‌ڵێن: ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی فه‌له‌ستنی له ژێ دار‌و په‌ردوودا ماوه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.