کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ گورجستان

شعله‌ور شدن اعتراضات در شهرهای مختلف گرجستان پس از تعلیق مذاکرات2

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی گورجستانی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ ده‌وڵه‌تی لایه‌نگری ڕووسیه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی گورجستان دانووستانه‌كانی په‌یوه‌ست بوون به‌ یه‌كێتی ئورووپای بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ دواخست و ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه‌. ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ خه‌ڵكی گورجستان له‌ شاری تفلیس خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و تا به‌ ئه‌مڕۆ سه‌د خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.