ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی كانادا له شاری تۆرنتۆ كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كردووه و وێڕای پشتیوانی كردن له به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.