ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری واژۆكردنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه بوون.
به‌یانی چوارشه‌ممه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و حیزبۆڵڵای لوبنان به فه‌رمی هێرشه‌كانیان به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ئیسڕائیل و لوبنان ڕاگرت و هه‌زاران شارومه‌ندی ئاواره‌ی لوبنانی به خۆشحاڵییه‌وه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان. له تل ئاویوی ئیسڕائیل بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و خوازیاری واژۆكردنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئازادی ئازیزانیان بوون.