کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی ئازادیخوازی چه‌ند وڵات به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

خۆپێشاندانی كوردانی ئازادیخوازی چه‌ند وڵات به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی شۆڕشگێڕ له‌ باكووری و ڕۆژئاوای كوردستان، بلژێك، ئیتالیا و ئه‌رمه‌نستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كوردانی شۆڕشگێڕی شاری ئامه‌د پاش قه‌ده‌غه‌كردنی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی له‌لایه‌ن ئوستاندار، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ هه‌زاران كه‌س دروشمی بژی به‌رخۆدان و ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ شاره‌كانی حه‌له‌ب، شه‌هبا، حه‌سه‌كه‌، ڕه‌قا، قامیشلوو و كۆبانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ریان له‌ هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد، به‌شداربووان سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون. له‌ ئه‌رمه‌نستان، بلژێك و ئیتالیا كوردانی ئازادیخواز و دۆستانیان خۆپێشاندانی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ برد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی ژنان بوون.