ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كرێكار له به‌نده‌ری شانگهای چین دژ به بێكاركردنیان كۆبوونه‌وه و ئۆتووبانه‌كانیان داخست.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل كار ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به بیانووی كێشه‌ی دارایی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازی به داخستنی ئۆتووبانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون و چه‌ند كرێكار بریندار كراون.