کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی كوردانی تاراوگه‌ دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

ڕێپێوانی كوردانی تاراوگه‌ دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی دانیشتووی ئاڵمان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌ شاره‌كانی دۆسلدۆرف و فڕانكفۆرت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامییان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌و چالاكییانه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌نترناسیۆناڵیشی تێدا به‌شدار بوون، سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرا و خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.