کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ی غه‌زه‌ دژ به‌ حه‌ماس

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ی غه‌زه‌ دژ به‌ حه‌ماس 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی له‌ باریكه‌ی غه‌زه‌ دژ به‌ گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و كاولكاری بوون.

ناڕازیان فه‌له‌ستینی حه‌ماسیان به‌ تاوانباری سه‌ره‌كی شه‌ڕ و وێرانبوونی غه‌زه‌، بێكاری و هه‌ژاری خه‌ڵك و قوربانی بوونی زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار فه‌له‌ستینی زانی و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له‌ باریكه‌ی غه‌زه‌ بوون. خۆێێشانده‌رانی فه‌لاستینی به‌ میدیا عه‌ره‌بیه‌كانیان ڕایانگه‌یاندوو كه‌ چه‌كدارانی حه‌ماس ده‌ست به‌ سه‌ر یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان ده‌گرن و ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ ده‌ست خه‌ڵك بگات.